Koroj News Koroj Newsکۆڕۆژ نیوز
هەواڵی بەپەلەنوێترین پۆستەکانت لە لێرە بە ڕێکخستنی کوردی و RTL دەردەکەون.
هەواڵی ڕۆژ

شوێنی هەواڵە سەرنجڕاکێشەکان بە زمانی کوردی

پۆستەکانت لە داشبۆردی Blogger زیاد بکە و بە هەمان شێوە لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدە.

ئێران هێرشی سەر نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی هەرێم ئیدانە دەكات

 عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، بێئاگایی وڵاتەكەی لە هێرشەكەی بەیانی ئەمڕۆ- دووشەممەی سەر نوسینگەی تایبەتی سەرۆكوەزیرانی هەرێم دەربڕیی و شدانەی هێرشەكانی كرد

وەزارەتى کارەباى هەرێم: زۆربەى کێشە تەکنیکییەکان چارەسەرکران

لۆگۆى وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، زۆربەی كێشە تەكنیکییەكانی داناگاز چارەسەر كراوە و هەر کاتێک دەست بە گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا كرا، هاوڵاتیانی كوردستان ئاگادار دەكەنەوە.

وەزارەتی كارەبای هەرێم، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ تیمێکی هەردو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی كارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای داناگاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی بەرهەمهێنان بون.

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆربەیان كێشەكان بەرەو چارەسەرکردن چوە، بۆ ئەوەی بە زوترین کات دەست بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بکرێتەوە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا. هەر بە دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی گاز، راستەوخۆ بۆ وێستگەکانی کارەبا دەگوازرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبا، هاوڵاتیانی کوردستان لە هەر پێشوەچونێکی پرۆسەکە ئاگادار دەکەنەوە.

وێناکردنەوەی ئاسایش و کارایی وزە

بەهرۆز جەعفەر
لە ساتەکانی سەرەتای پەلامارە تیرۆریستییەکەی کێڵگەی کۆرمۆرەوە، بەوەڵامدانەوەی کەناڵەکانی میدیاو ئاژانسەکانی دونیا سەرقاڵ بووین. سەرقاڵتر لەوە ناخ و هەست و چاو و دەروونی ئێمەیە؛ جارێک لەبەرئەوەی ئێمە خەڵکی ناوجەرگەی پەلاماردانەکەین و نفووسی باری شارستانی خۆم و باوک و باپیرمان "قادرکەرەمی کۆن" ە؛ بە سەدەها خزم و کەسوکاری ئێمە لەناو ئەم کێڵگەیەدان.

جارێکیش لەبەرئەوەی لە ڕابردوودا زۆرمان وت و نووسی، گوێنەگرتن، کێشە- بۆ- درووستکردن و باجدانی ئەوەی کەمێک کەوتینە پێش سەردەمەکەو دە ساڵ پێش ئێستا مەترسییەکانی ئەمڕۆمان نووسیوە و پێشکەشکردوە، هیچ ساردمان ناکاتەوە، بەڵکو بەو-پەڕی ئیرادەوە  هەنگاوەکانمان لە چوارچێوەی "ئینستیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی" هەمەچەشنتر و کاریگەرتر دەکەین بۆ پاراستنی ئاسایشی کوردستان.

پەلاماری قادرکەرەمی کۆن دەدرێ بەڵام لە سولێمانی و هەولێر و دهۆک و زاخۆ کارەبا دەبڕێ؛ ئەمە نیشانەی ئەوەیە هەموومان یەک چارەنووسمان هەیە، دەبێت پێکەوە بین؛ فووڵان ئاژانسی جیهانی و فوڵان وەزارەتی دەرەوەیی و فیسار دامەزراوەی جیهانیی کۆنتاکت دەکات و پێویستی بە تێگەیشتنی زیاترە ئەمە سەرەتای چارەسەرییەک نییەو بیماری دەردێک ناکات، ئەوەی دەبێت ڕووبدات بەرجەستەکردنی تێگەیشتنێکی ئەقڵانییهاوچەرخە بۆ بەڕێوەبردنی وزە، بۆ هەمەچەشنکردن و بەرزڕاگرتنی ئاسایش، ئەمەش تەنها لەڕێگەی هەبوونی دامەزراوەی کاریگەرو شەرعییەوە  دەبێت.

ئەوەی کە حیزبێک شانازیی دەکات ئەو نەیهێشتوە حکومەت لە کوردستان پێک بێت، بۆچی؟ لە بەر پۆستێک زیاتر؟ ئەمە خۆی درووستکردنی مەترسییە و خیانەتە؛ لەجیاتی ئەوە دەبێت هەر حیزبێک شانازیی و موزایەدەکەی ئەوە بێت چەندە پرۆژەی نیشتیمانیی هەبوەو چەندە دەستپێشخەریی هەیە. سی و دوو ساڵە چەمچەماڵ نەخۆشخانەیەکی نییە؛ کێ دەستی گرتبوون نەخۆشخانەیەک درووست بکەن بۆ ئەو ئەنفالستانە!؟ حەڤدە ساڵە لادێکانی سنوری ناحیەی قادرکەرەم بەدەست خراپی ڕێگاوە دەناڵێنن، کێ دەستی گرتبوون دوو شۆڤڵ و چەند حەفارەیەک بنێرن بەردەوام لە سنورەکە ئاوەدانی بەرجەستە بکات!؟ شەڕو موزایەدە لەسەر ئەمە بێت باشترە لە خواستی وەرگرتنی پۆستێک بۆ کاک فوڵان!

بەکورتییەکەی:

یەکەم/ چۆن بوونی "پارە" لە مەسەلەی "بانک" دا  چەمک و گرنگییەکی سەرەکیی هەیە، ئاوهاش لە زانستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دا چەمکی "هێز" و "ناسینی هێز" و "پەیوەندییەکانی هێز" و "باڵانسی هێز" بابەتی کڕۆکی و سەرەکیین. لە ڕابردوو و زۆر بەتایبەت لە ئێستای ڕێکخستنەوەی نەزمی جیهانییدا پرسی وزەو "ئاسایشی وزە" لە ئەولەیەتدان و، وزە سەرچاوەی هێزە بۆ دەوڵەت و بۆ گەلانی جیهان بەگشتی.

دوەم/ ئێمە مانگێک پێش هێرشەکە دەستمان بە نووسینەوەی "پیاچوونەوەی ئاسایشی وزەی کوردستان" کرد، هەفتەیەک پێشووتر دەبێت گەیشتبێ بە نووسینگەکانی حکومەت. ئەم هەوڵە بەرفراوانتر دەکەین لە مەڕ تێگەیشتنی زیاتر لەم چەمکانە:

- کارایی وزە (Energy Efficiency): بابەتی ئەوەیە چۆن بە وزەیەکی کەمتر هەمان ئەرک و خزمەتگوزاریی ئەدا بکەیت کە پێشوتر ئەنجام دراوە.

- فرەچەشنکردنی وزە (Energy Diversification):ئەمە هەوڵی بنچینەیی دەیەیپێشوو و ئێستا و ئایندەی یەکێتی ئەوروپاو وڵاتانی کەنداو و چین ە؛  بابەتەکە بە چەمکی گواستنەوەی وزە-Energy Transaction (گواستنەوە لە فیوسیل فیوڵ یان هایدرۆکاربۆناتەوە واتە لە نەوت و گاز و خەڵوزەوە بۆ بەرهەمهێنان وکارکردن بە وزەی نوێبوەوە و وزەی پاک کە چەند شێوازێکی سەرەکییان هەیە.

- ئاسایشی وزە (Energy Security): ئیشی دەوڵەتە سەرچاوەکانی وزە بپارێزێت و دابینیان بکات بە نرخێکی هەرزان

- جیۆپۆڵەتیکیی وزە (Energy Geopolitics): ەمەیان لەهەموویان هەستیارترو سەر-بە-گۆبەند ترە. کاریگەریی حەوزەکانی وزە (حەوزەی دەریای سپی، حەوزەی قەزوین، حەوزەی کەنداو) لە سەر عێراق و هەرێمی چین و چۆن ڕێبازی دیبلۆماسییەت ئاڕاستە دەکەن؟ چۆن جەنگی ڕووسیاو بەرەو پێشچوونەکانی کەنداو، چۆن هێڵ و هێڵکارییە نوێیەکان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی (مێدیتریانە) سەری لەناو خوانی ئێمەدایە؟ چۆن سزاکانی سەر ئێران و ئێران و ئێران و ئێران دەیەوێ ئاسایشی وزەی عێراق و هەرێمی کوردستان لە قاڵب بداتەوەو ئاڕاستەیان بکات؟

کەواتە: چۆن دەکرێت کەرتی وزەی هەرێمی کوردستانهاوشێوە یان تەریب ڕێگە ببڕێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی یەکێتی ئەوروپا (ئەوەی کە ڕێسای میسان و دەردانەکانیان دەرکردوە) و پێشکەوتنەکانی کەنداو و جیهانی پەرەسەندوو؟ بەمزوانە لە خزمەتتان دەبم بە پێشکەشکردنی لێکوڵێنەوەیەکی زانستیی.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچوونى نووسەرەکەیتى